دەنگۆیەك لەسەر پۆستی پارێزگای سلێمانی رەتدەكرێتەوە
باس لەوە دەكرێت كە بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی یەكێتی دەكاتەوە‌و راوێژكاری پارێزگای سلێمانیش دەڵێت هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نیە.
سەبارەت بە دەنگۆیانە، هونەر تۆفیق، راوێژكاری پارێزگاری سلێمانی بە سپی وت: پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دیاریكراوه، هه‌ربه بڕیاری ئه‌وانیش ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت، یان درێژده‌كرێته‌وه.
وتیشی: تا ئه‌م ساته‌ی ئێستا ئه‌و دوو حزبه به‌یه‌كه‌وه به‌دیاریكراوی هیچ شتێك و قسه‌یه‌ك و بڕیارێكیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌رشتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیارده‌ری سیاسی له‌ناو یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوترێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تیادانییه‌و به‌تاڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دیاریكراوه، هه‌ر ئه‌وانیش قسه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن و بڕیاری ته‌واویش ئه‌وان ده‌یده‌ده‌ن.
ئەمرۆ كەناڵی رووداو لەهەواڵێكدا بڵاویكردوە كە بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەداتەوە بە یەکێتی نیشتمانی كوردستان.
PM:02:33:05/08/2016