داعش زیاتر لە 60 كەسی لە سنوری پارێزگای كەركوك گوللەباران كرد

فەرماندەیەكی ملیشیا شیعەكان رایگەیاند چەكدارانی داعش 61 كەسیان لە خەڵكی حەویجە لەسنوری قەزای دوبز گوللەباران كرد كە یەكێكیان ژن بووە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، مەحمود سۆفی، یەكێك لەفەرماندەكانی حەشدی شەعبی بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی گوللەبارانكردنی ئەو 61 هاوڵاتیە، نیگەرانی خۆشی لە چارەنوسی ئەو 3 هەزار كەسە دەربڕیوە كە لەلایەن داعشەوە رفێنراون.

رۆژی هەینی كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەران سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان راگەیاند چەكدارانی داعش 3 هەزار كەسیان لەسنوری پارێزگار كەركوك رفاندوە.



AM:11:05:06/08/2016