وێنە و ڤیدیۆ...یەكێك لە كەسایەتییە ناسراوەكانی كورد بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

شاعیری لاو شەهاب زەنگەنە بەهۆی ڕووداوی سوتانەوە گیان لەدەست دەدات.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی شەهاب زەنگەنە بەهۆی گڕگرتنی ئوتومبیلەكەی لە یەكێك لە شەقامەكانی سلێمانی بەشێكی زۆری جەستەی دەسوتێت دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەیەوە گیان لەدەست دەدات.

ئاگر كەوتنەوەكە بەهۆی كێشەی تەكنیكی بووە لە ئوتومبێلەكەدا و ئەو شاعیرە %90 جەستەی سوتاوە، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەن بەردەوامە.

شەهاب زەنگەنە یەكێكە لە شاعیرە ناسراوەكان و چەندین تێكستی لەلایەن گۆرانیبێژە دیارەكانەوە كراوەتە گۆرانی و دیارترینیان گۆرانی (عاشق مەبە)ی هونەرمەند گۆران ساڵحە، كە پەرواز حسێن لە پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵیش پێشكەشی كرد و بەهۆیەوە گۆرانییەكە لە وڵاتانی عەرەبیش بڵاوبۆوە.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی مەرگی ئەو شاعیر چەندین هونەرمەندی ناسراو لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پرسە نامەی خۆیان پێشكەش كردووە و دڵتەنگی خۆیان بە بیستنی ئە هەواڵە دەربڕی، دیاترینیشیان (هەڵوێست، هێمن حسێن، گۆران ساڵح، دواڕۆژ هادی) چەندین هونەرمەندی دیكە.




AM:11:58:06/08/2016