شاعیرە گەنجەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سوتا یان خۆی سوتاند؟

شەوی ڕابردوو شەهاب زەنگەنە، لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی شاری سلێمانی بەهۆی سوتاویەوە گیانی لەدەستدا و وا بڵاوکرایەوە کە بە خەلەلی تەکنیکی ئۆتۆمبێلەکەی ئاگری گرتبێت و سوتابێت

بەڵام یەکێک لە هاوڕێکانی ئەو شاعیرە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە کە ئەوان گومان دەکەن زەنگەنە خۆی سوتاندبێت، چونکە لە رووی دەرونییەوە زۆر ماندوو بووەو ماوەیەک بەر لە ئێستا لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، دواتریش پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێک بەستووەو ویستویەتی بچێتە داخوازی، بەڵام نێوانی لەگەڵ کچەکە تێکچووەو لە یەکدی جیابوونەتەوە.

هاوکات پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هۆکاری ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی زەنگەنە دیار نییە.



PM:06:05:06/08/2016