پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران رەخنە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ئاماژە بۆئەوەدەکات نەوتی فرۆشراوی کەرکوک لە لایەن سامانە سروشتیەکانەوە هیچی بۆ ئەو شارە نەبووە.
عەلی حەمەساڵح ، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆران لە نوسینێکدا کەلەپەیجی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردوەتەوە تێیدا هاتووە"وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان، ده‌ڵێت: ته‌نیا له دوو مانگی رابردوودا 48 ملیۆن دۆلارم داوه به که‌رکوک، به‌دواداچونم کردووه، له دوو مانگی رابردوودا ئه‌م پاره بۆ که‌رکوک نه‌بووه!!!!".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "له مانگی حه‌وتی ساڵی 2014 ه‌وه، له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و لیوای یه‌کی نه‌وت و گازی پارتییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کێڵگه‌ی ئاڤاناو بای حه‌سندا گیراوه ، ئه‌وکات به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ٢٨٤ هه‌زار به‌رمیل بووه، تا ئێستا بایی نزیکه‌ی 8ملیار دۆلار نه‌وتفرۆشراوه ، ئه‌گه‌ر له به‌رمیلێک 1 دۆلاریش بدرایه به که‌رکوک 180 ملیۆن دۆلاری ده‌کرد، به‌دڵنیای ئه‌م پاره بۆ حکومه‌تی خۆجێی که‌رکوک خه‌رجنه‌کراوه!".