لە رۆژی ٦٩ هەمین
شاری منبەج کەوتە دەست ‌هێزەکانی سوریای دیموکراتی

ئەمڕۆ شەڕی رزگارکردنی شاری منبەج پێی نایە رۆژی ٦٩ هەمینەوەو هێزەکانی سووریای دیموکراتی بەتەواوی نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی شارەکە.

ئاژانسی هەواری نزیک یەپەگە لە هەواڵێدا کە ئەم نیوەرۆیە بلآوکرایەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هێزەکانی سوریای دیموکراتی توانیویانە نیمچە کۆنترۆڵی تەواوی شارەکە بکەن و تەنها چەند شوێنێکی کەم لە باکوری شارەکە بەهۆی بەبارمتەگردنی خەڵکانی مەدەنیەوە لەلایەن چەکدارای داعشەوە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە.
 
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە لە باکوری شارەکە " حی اوحین" ماوەو لەناوجەرگەی شاریش لە هەندێک شوێنی چوارچێوەی ئەمنی شارەکە ماوە.

ئەمڕۆ هێرشی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ سەر منەبج پێی نایە رۆژی ٦٩ ەوەو ئێستا لەهەموو کات زیاتر ئەو شارە نزیکە لە ئازادکرندەوەو هەمووی چەند کیلۆمەترێکی کەمی ماوە شاری عفرین و کوبانێ پێکبگەن و کاننتۆنەکانی رۆژئاوا بەتەواوی ببنە هەرێمێکی یەکگرتوو. 



AM:11:31:08/08/2016