دواین هەڵوێستی نەوشیروان مستەفا لە بارەی بارزانییەوە

نەوشیروان مستەفا لە میانی کۆبوونەوەی خۆیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، نوێنەری بارزانیدا، پێشنیازێکی بارزانی ڕەتکردووەتەوە سەبارەت بە چوونی نەوشیروان مستەفا بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سەربەخۆی و وتویەتی " ئەگەر بارزانى پرسەکەى ئەوەندە بە لاوە گرنگە ئەى بۆ خۆى سەردانى بەغدا ناکات و گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا بکات."

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی " ، فوئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم لە سەردانەکانیدا بۆ لای نەوشیروان مستەفا رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاندووە، بارزانى دەیەوێت نەوشیروان مستەفا سەرۆکایەتى وەفدێک بکات و سەردانى بەغدا بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سەربەخۆیى، چونکە ئەوە پرسێکی گرنگە و نەوشیروان مستەفاش شارەزاییەکى باش و پێشینەی لەو بابەتەدا هەیە.نەوشیروان مستەفا لە وەڵامدا بە فوئاد حسێنى وتووە، ئەگەر بارزانى پرسەکەى ئەوەندە بە لاوە گرنگە ئەى بۆ خۆى سەردانى بەغدا ناکات و گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا بکات".

لە ماوەی ڕابردوودا فوئاد حسێن دووجار سەردانى سلێمانى کرد و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و بەرپرسانى یەکێتیدا کۆبووەوە و بڕیاریشە جارێکی دیکە سەردانی سلێمانی بکاتەوە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان ئەگەر هەیە بزووتنەوەی گۆڕان ڕازی نەبێت بە دیدارەکە.



PM:03:15:08/08/2016