"پارتی ئامادەیە بۆ پەسەندکردنی سیستەمی پەرلەمانی بەبێ یوسف محەمەد"

پارتی ئامادەیە بۆ پەسەندکردنی سیستەمی پەرلەمانی بەبێ ئەوەی بە سەرۆکایەتییەکەی د. یوسف محەمەدا تێپەڕبێت.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئێستا گرێ کوێرەی پارتی بۆتە د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان و  جێگرەکەی و سکرتێرەکەی"، ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پارتی ئامادەی سازشکردنە لەسەر سیستەمی سەرۆکایەتی، بەڵام دەبێت لەدوای لادانی د. یوسف محەمەدو هەردوو جێگرەکەیەوە بێت.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، پارتی ئامادەیە لەدوای تەواوبوونی ئەم خوولەی پەرلەمانەوە کە مانگی ١١ ساڵی ٢٠١٧ تەواو دەبێت، سیستەمی سیاسی لە کوردستان بکرێت بە پەرلەمانی.

هەروەها پارتی ئامادەیە جێگرێکی نوێی سەرۆکی حکومەت لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دابتاشن.

رۆژی ٨/٣ سپی بڵاویکردەوە سپی لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نزیک مەکتەبی سیاسی پارتیەوە لەهەولێرەوە زانیویەتی کە پارتی سازش کردنی لەسەر گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتیی بۆ پەرلەمانی، مەرجە بە مانەوەی بارزانی تا کۆتایی ئەم خوولەی ئێستا پەرلەمان بەهەمان ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی، بەڵام پارتی رەزامەندی پێشان دەدات لە خوولی نوێی پەرلەمانەوە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

 



PM:05:45:08/08/2016