جەمیل بایک بە هاوسەرۆکی کەجەکە هەڵبژێردرایەوە

دەیەمین کۆنگرەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەڕێوەچوو و هەریەکە لە جەمیل بایک و بەسێ هۆزات بە هاوسەرۆکی کەجەکە هەڵبژێردرانەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی پەكەكە لە دەیەمین كۆنگرەی ئەو پارتەدا كە بە بەشداری 160 ئەندام رۆژی 1/8 بەڕێوەچوو، هەر یەک لە ڕەمزی کارتاڵ و هەجەر زاگرۆس بە هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل هەڵبژێردران و جەمیل بایک و بەسێ هۆزاتیش بوون بە هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان.

جەمیل بایک لەو کۆنگرەیەدا ئەوەی ڕاگەیاندووە، ئۆجەلان هەمیشە وتوویەتی مەرج نییە گفتوگۆکان بەرەو چارەسەریی تەواوەتی بچن، ئەوەش ڕاست بوو دووای دوو ساڵ ئەنجامەکە دەبینین.



PM:01:51:10/08/2016