ئەستێرەی ناسراوی جیهانی، کیم کاردشیان پشتگیری پاڵێواری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و هیلاریش پێشوازی لێدەکات.
کاردشیان لە رێگای میدیاکانەوە بڵاویکردەوە کە ئەو جەخت لەسەرکەوتنی رەگەزی مێینە دەکات و دهیهوێ به دهنگی ئهو و ههموو ئهوانهی خۆشیان دهوێ یهكهم سهرۆكی ژن بۆ ئهمهریكا ههڵبژێرن و سهروهری بۆ خانمانی وڵاتهكهیان تۆمار بكهن.
لە میانەی بەشداریکردنی لە چەند چالاکییەکی رۆشنبیریدا، كیم گوتی: "ئاواتەخوازم هیلاری کلینتۆن وەک یەکەمین ئافرەت ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەکەم".
کیم کاردشیان ئەوەشی راگەیاند پشتیگیری ئەو بۆ هیلاری پەیوەندی نییە بە پرسی فێمەنیستیەوەو دەڵێت" هەرچەندە ئەو نازناوەیان داوەتە پاڵ من کە من فیمنستم، بەڵام من ئەو کارە دەکەم لەبەر ئەوەی هەست دەکەم هیلاری ئەمهریکا بەرەو کەناری ئارامی دەبات".
هیلاری کلینتۆن بژاردەی دیموکراتییەکان و دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی کۆمارییەکان لە کێبەرکێیەکی توندان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکاو زۆر لە ئەستێرە ناسراوە ژنەکانی ئەو وڵاتەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیری هیلاری دەکەن.