داوا لە حكومەتی عێراق دەكرێت گوزەرانی ئێزدییەکان باش بکات

ئەمرۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە  پێویستە حكومەتی عێراق شنگال ئاوەدان بكاتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەوڵ بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە كوردانی ئێزدی بدات.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەناوی فراکسیۆنە کوردستانییەکانەوە رایگەیاند "ژیان و گوزەرانی خەڵکی شنگال خراپە. داواکارین لە حكومەتی عێراق و رێکخراوە نێوخۆیی و جیهانییەکان گوزەرانی ئێزدییەکان باش بکەن".

وتیشی، زیاتر لە 5 هەزار كوردی ئێزدی وەکو بارمتە لای داعش و پێویستە هەوڵی ئازادكردنیان بدەن.



AM:11:50:11/08/2016