هه‌ده‌په تەقینەوەكانی ئامەد‌و ماردین شەرمەزار دەكات
به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌وه له شاری ئامه‌دو شارۆچكه‌ی قزڵته‌په‌ی ماردینی باكووری كوردستان، 9 كه‌س كوژران‌و زیاتر له 60 كه‌سی تریش بریندار بوون‌و هەدەپەش شەرمەزاری دەكات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، له‌ناوچه‌ی سوروی شاری ئامه‌د، له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی ئوتۆمبێلێكی پۆلیس، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان كه پارێزگاری ئامه‌د بڵاوی كردونه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه پێنج هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و 12 كه‌سی تریش بریندار بوون، كه پێنج له برینداره‌كان پۆلیسن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له شارۆچكه‌ی قزڵته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای ماردین، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كه ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كردوه‌ته ئامانج، چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران‌و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌دو قزڵته‌په، چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ر هێرشێك له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بدرێت، به كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌زانن و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن.
AM:11:54:11/08/2016