بەشی پێنجەمی فیلمی ئایس ئەیج نمایش دەكرێت و سەركەوتنێكی زۆر لەسەر شاشەی سینەماكان بەدەست دەهێنێت.
دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەشەكانی فیلمی ئایس ئەیج لە ساڵی 2002وەوە بەدەستیهێنا، لەئێستادا بەشی پێنجەمی فیلمەكە نمایش دەكرێت و سەركەوتنێكی گەورە بەدەست دەهێنێت و داهاتێكی زۆر كۆدەكاتەوە.
ئایس ئەیج لە نواندنی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جێنیفەر لوپێز و ستیڤانی پیاتریس و سایمۆن بیج و نیك ئۆڤرمان و ئادەم دیڤین و چەند ئەستێرەیەكی دیكەیە، هەروەها كاری دەرهێنانی لەلایەن مایك سیرمایەرەوە بۆ ئەنجامدراوە.
چیرۆكی ئەم بەشەی فیلمەكە باس لە كۆمەڵێك گیانداری دەكات لە سەردەمی سەهۆڵبەنداندا كە ڕوبەڕووی هێرشی بونەوەرە ئاسمانییەكان دەبنەوە.