جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند، کە
خوێندنی ئەمساڵ ئیفلیج دەبێت.
سەنگەر فایەق جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی
مامۆستایان بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند
"بەپێی هەموو پێشبینییەکانی ئێمە و دوای ڕاوێژ و گفتگۆ کە لەگەڵ مامۆستایاندا
کردوومانە، پێمان وایە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام پرۆسەی دەوام ئاسایی نابێت و
ئیفلیج دەبێت".
ڕاشیگەیاندووە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت هەڵوێستێکی سەرتاسەری ڕابگەیەندرێت، ئەگەر
ئەوەش نەبێت لە داهاتوودا وەکو لقی سلێمانی هەڵوێستی خۆیان دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی موچە و
هەڵوێستی یەکێتی مامۆستایان تاوتوێ دەکرێت و جەختیشی کردەوە کە پێویستە نارەزایی
مامۆستایان لەبەر چاو بگیرێت