گۆڕان لە بارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانیەوە بڕیاریدا

‌فۆتۆ: ئەرشیف، وێنەی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاڵوگٶڕکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری خۆیداوەو سوورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئاڵوگۆڕە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند" ئەوان سوورن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان خۆیان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی هەردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، چاوەڕوانی رۆژی ٨/١٩ دەکەن کە د. ئاسۆ فەرەیدون دەستلەکاربکێشێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە جەخت لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ دوو دڵیەک نییە لەلایەن گۆڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەو وەرگرتنی پارێزگاری سلێمانی.

دوو ساڵ لەمەوبەر لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین، رێککەوتنێک لەنێوان گۆڕان و یەکێتی ئەنجامدرا، بەپێی ئەو رێککەوتنە دوو ساڵ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لای یەکێتی دەبێت و هەڵبجە لای گۆڕان، دوای دوو ساڵ ئەو دوو پۆستە ئاڵوگۆڕ پێدەکرێت، رۆژی ٨/١٩ کاتی ئاڵوگۆڕکردنی ئەو دوو پۆستەیە.

 


PM:05:23:12/08/2016