ئاسایشی رۆژئاوا سەرۆکی ئەنەکەسە دەستگیر دەکات

ئاسایشی رۆژئاوا سەرۆکی ئەنەکەسە، سیاسی ناسراو، ئیبراهیم برۆ یان دەستگیرکرد.

بەرپرسانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ ئاسایشی رۆژئاوای سەر بە پەیەدە سەرۆکی هاوپەیمانی ئەنەکەسە ئیبراهیم برۆیان دەستگیرکردووەو تا ئێستا لە زیندان هێڵراوەتەوەو زیندانییەو، ئاسایشی رۆژئاوا هۆکاری دەستگیرکردنەکەشیان ئاشکرا نەکردووە.
ئیبراهیم برۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردە لە رۆژئاواو پێشتر لە ژیانی سیاسیدا لەسەردەمی بەشار ئەسەدا دوو جار، یەکەمیان لە ساڵی ١٩٩٣و دواتر لە ٢٠٠٩ دەستگیراکراوەو لەسالی ٢٠١٤ەوە سەرۆکی هاوپەیمانی ئەنەکەسەیە، ئەو هێزەی کێبەرکێیەکی بەهێزی لەگەڵ پەیەدەدا هەیە.
برۆ لەدایکووبی ١٩٦٥ ی دانیشتووی شاری عامودایەو خوێندنی سەرەتای و لەو شارە تەواو کردووە، دواتر چۆتە حەلەب و دیمەشق.
 




AM:01:46:14/08/2016