ئاژانسی رۆژنیوز پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ ی لەبەردەم باخی گشتی لەسلێمانی گردبوونەوەیەکی وتارخوێندنەوە بۆ مەحکومکردنی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن سازدەکرێت.
گردبوونەوەکە کاتژمێر ١١ بەڕێوەدەچێت و وابریارە ئاژانسی رۆژ نیوز و سەنتەری میترۆ و چەندین وتاری تر بخوێنرێتەوە.
دوێنی ٨ /١٢ بەیانیەکەی لەشاری دهۆک رۆژنامەنووسی ئاژانسی رۆژنیوز وەدات حسێن رفێنرا، پاش دوو کاتژمێر و نیو تەرمەکەی لەسەر رێگای سمێل – دهۆک کە شوێنی ئازارو ئەشکجەدانی پێوە بوو، دۆزرایەوە.