تایبەتمەندییە سەر سوڕهێنەرەکانی ئایفۆنە نوێکە ئاشکرا کرا

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ئایفۆنە نوێکەی ئەپڵ گۆڕانکاری گەورەی تێدا کراوە و هێدفۆنەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە و هەروەها ئەم ئایفۆنە نوێیە ئاوی تێ ناچێت و هەروەها کامێراکەشی باشتر کراوە.

هەروەها هەندێک میدیا بڵاویانکردووەتەوە کە ئایفۆنی هەشت کە دوای ئەم ئایفۆنە دەردەکرێت گۆڕانکاری گەورەتری تێدا دەکرێت، ئایفۆن ھەشت کە لە ساڵی ئایندە دەکەوێتە بەر دەستی بەکارھێنەران پەیکەری دەرەوەی بەتەواوی لە ماددەی شوشە دەبێت.

هەروەها میدیاکان باس لەوەش دەکەن کەوا ماددەی شوشەکە بەئاسانی ناشکێت، ھەروەھا بڕیار وایە کۆمپانای ناوبراو لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی پڕۆژەکە بەڕێوە ببەن.

ئایفۆن ٧ پاش سێ هەفتەی دیکە لە ٧ی ئەیلولدا ئاشکرادەکرێت و لە هەفتەیەک دواتریش دەخرێتە بازاڕەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەکان ئایفۆنە نوێیەکە شوێنی بیستۆکی ئاسایی نابێت کە لە جۆری ئانالۆگە، بەڵکو لەبری ئەوە سیستمی تەواو دیجیتاڵ بەکاردەهێنرێت.




PM:09:07:14/08/2016