ئاسایش: ئەو دوو چەکدارە بەنیازبوون چالاکی لە سلێمانی ئەنجامبدەن

بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" ئەو شەڕەی لەنێوان ئەو چەند چەکدارەی داعش و هێزەکانی ئاسایشدا ئەمشەو روویدا لە دەربەند باسەڕەی دێلێژە بووە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوایدا راگەیاند" ئەو چەکدارانە بە نیازبوون لە ناو شاری سلێمانی چالاکی ئەنجام بدەن".

لیوا حەسەن نوری لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند" ئەو دوو چەکدارە، خۆکوژبوون، یەکێکیان بەدەستی هێزەکانی ئاسایش کوژراوەو ئەوەی تریشیان خۆی تەقاندۆتەوە".

دەربەند باسەڕە کە شوێنی پێکدادانی ئەو چەند چەکدارەی داعش و هێزەکانی ئاسایشە دەکەوێتە دووری ١٥ کم لە باشووری رۆژهەلآتی شاری سەنگاو.


PM:11:42:14/08/2016