سپی وێنەی خۆکوژەکەی دێلێژەی داعش بڵاودەکاتەوە

شەوی ڕابردوو دوو خۆکوژی داعش کەوتنە کەمینێکی هێزەکانی ئاسایشەوە لە ناوچەی دێلێژە و لە ئەنجامدا یەکێک لە خۆکوژەکان خۆی تەقاندەوە و ئەوەی دیکەشیان بریندار بوون، سپی وێنەی یەکێک لەو دوو خۆ کوژە بڵاودەکاتەوە.

لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاند "دوو کەسی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵەوە لە سنووری دێلێژە کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی هەرێم."

ناوبراو ڕاشیگەیاندبوو "ئەو کەسە خۆکوژانە لەو گروپەن کە لە ئاژداخ لە سەنگاودا خۆیان حەشار داوە و چەند هەفتەیەکە زانیارییان لەسەر کۆ دەکەینەوە و سەر ئەنجام ئەمشەو کەوتنە کەمینەوە".



PM:02:17:15/08/2016