چاوان هاوسه‌ری نوێی عه‌بدوللـه‌یف سه‌له‌فی باس
له‌وه ده‌کات هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌یان دووره له ڕاستییه‌وه و ئەو دەنگۆیانە زۆر
دورن لەڕاستییەوە من و د.عەبدوللەتیف زۆر یەكتریمان خۆشدەوێت، چجای ئەوەی من جیاببمەوە
لێی، ئەوە تەنها درۆیەو بۆمان هەڵدەبەسترێت.
چاوان سۆران که خوێندکاری عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی
بوو ئێستا بووه به هاوسه‌ری سێیه‌می دوای هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی بۆ یه‌که‌مجار بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان
دواو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی خۆی و هاوسه‌رکانی دیکه‌ی عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی
ڕایگه‌یاند: هیچ كێشەمان نییەو وەك خوشك واین لەگەڵ یەكترو زۆر یەكمان خۆشدەوێت، زۆر
رەحممان هەیە لەسەر یەكتری، هەرچەندە پێشتر وەكو هەموو ئافرەتێكی تر منیش پێم سەیر
بوو دەموت باشە چۆن دوو ژن دەتوانن لەیەك ماڵدا پێكەوە بژین، بەڵام ئێستا ئەو بۆچونەم
نییەو زۆر خۆشم دەوێن و ئەوانیش بە هەمان شێوە بۆ من وان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کوردستان جێبهێڵن ده‌ڵێت
": ئێستا پلانمان نییە، بەڵام ئەگەر لەداهاتوودا بۆمان بگونجێت، بەڵێ سەفەر دەكەین،
بەڵام تائێستا ئەو بابەتەمان بەجدی باس نەكردووە.
چاوان سۆران لەبەشێكی تری قسەكانیدا نەیشاردەوە
ئەو تەنها بۆ سەردان دەچێتە ماڵی باوكی و سەبارەت بەژیانیشی وتی: ئەوەندە ئاسودەم و
دڵخۆشم هەر كەس ئێمەی بینیبێت و سەردانی من و د.عەبدوللەتیفی كردبێت، دەزانێت چەند
یەكتریمان خۆش دەوێت و چۆن رێزی یەكتر دەگرین"