وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ناوەڕاستی مانگی نۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دەوامی خوێنگاکان دەبێت.

كەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "رۆژی 23 / 8 تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی قۆناغەكانی 9 و 12 دەستپێدەكات و ماوەی یەک هەفتە دەخایەتێت".

ڕاشیگەیاندووە "رۆژی 15ی ئەیلول یەكەم رۆژی دەستپێكردنی دەوامی رەسمی خوێندنە لەهەموو قوتابخانە و خوێندنگەكانی شاری سلێمانی".

سەبارەت بە دواکەوتنی خوێندن ڕایگەیاند ئەگەر رۆژی 15ی مانگی داهاتوو كەوتە یەكێك لە پشووەكانی جەژنی قوربانەوە، ئەوا راستەوخۆ دوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژن، دەوامی خوێندن دەستپێدەكات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش ڕۆژی ١٧ مانگی نۆ دەست بە دەوام دەکرێتەوە لەسەرجەم خوێندنگاکان.



PM:07:13:15/08/2016