ڤیدیۆ.. شەڕێکی سەختی گەریلاکانی پەکەکە لەگەڵ سوپای تورکیا

هەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە گەریلاکانیان لە شەڕێکی سەختدان لەگەڵ بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیادا.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لە میدیاکانی نزیک کە پەکەکە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە یەکێکە لە شەڕەکانی لە ماسیرۆی هەرێمی گارای سەربە شارۆچکەی شەمزینانی شاری جۆڵەمێرگی باکوری کوردستان.

هەپەگە ڕایگەیاندووە ئەم شەڕە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە ناوچەی شەمزینان و لە گردی گەنیش تەپەی گرێدراوی هەرێمی گارا ئەنجامدراوە و تێیدا ٣٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و لەو شەڕەدا شەش گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بریندار بوون.




PM:09:49:15/08/2016