بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا 2 هەزار گەریلا بەشداری شەڕی موسڵ دەكات

بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروسیا ئاشكرایدەكات بەپێی رێكەوتنێكی حكومەتی بەغدا‌و پارتی كرێكارانی كوردستان 2 هەزار گەریلا بەشداری شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی شەفەق نیوز، ئاسۆ تاڵەبانی لەمبارەیەوە وتی: هێزەكانی پێشمەرگە‌و سوپای عێراق لەئێستادا لە دەوروبەری  شاری موسڵ جێگیر بوون.

تاڵەبانی بە ئاژانسی ئینتەرفاكسی روسی راگەیاندوە: لەم شەڕەدا 2 هەزار گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستانیش بەشداری دەكەن.



PM:12:43:16/08/2016