گرنگی ئۆمیگا 3 بۆ تەندروستی مرۆڤ


ئۆمیگا 3 بریتیە لەو چەورىە سودبەخشەى، کەلە یەکێک لەدوو گرنگترین چەورى EPA (eicosapentaenoic acid) DHA (docosahexaenoic acid) دەست دەکەوێت کەبەشێوەیەکى سەرەکى لە ماسیدا دەست دەکەوێت، برێکى کەمیش لە ئۆمیگا 3 کە بە جۆرىALA (alpha-linolenic acid) ناسراوە لە بەشێک لەو ڕوەکانە دەست دەکەوێت کە بۆ بەچەرەسات ناسراون وەک فست،گازۆر و چەند چەرەساتێکى تر. بەشێوەیەکى گشتى ئۆمیگا 3 چەوریەکى گرنگە بۆ تەندروستى مرۆڤ و ئەم سودانەى خوارەوەى هەیە:


1.چەورى خوێن: ئۆمیگا سێ یاخود خواردنى ماسى ڕێگرى لە بەرزبونەوەى چەورى خۆێن دەکات و یارمەتى دەرە بۆ کەمکردنەوەى چەورى خوێن بەتایبەتى جۆرى ترایگلسرین (triglycerides) کە بەرزبونەوەى ڕێژەى ئەم چەوریە لە خوێندا دەبێتە هۆکارى نەخۆشیەکانى دڵ، بەم پێیەش خواردنى گۆشتى ماسى کەڕێژەیەکى زۆر لە ئۆمیگا 3 تێدایە دەبێتە پارێزگارى لەنەخۆشیەکانى دڵ.


2.خەمۆکى: چەند سەرچاوەیەکى زانستى ئەوەیان دۆزیوەتەوە ئەو کۆمەڵگایانەى ماسى بەشێکى سەرەکى ژەمەکانى خواردنیانە یاخود گۆشتى ماسى زۆردەخۆن بەهۆى زۆرى ڕێژەى ئۆمیگا 3 لە لەشیاندا ئاستى خەمۆکى لەنێوانیاندا کەمە و نەخۆشیە دەرونیەکانیان تێیاندا کەمە.


3.گەشەى لەش: ئۆمیگا 3 دەبێتە هۆى گەشەى بەردەوام و چالاکى خانەکانى لەش بەتایبەت لە منداڵانى ساواو بچوکدا، بۆیە پێدانى گۆشتى ماسى ئەو گەشەیە خێراترو بەهێزترەکات.


4. کەمبونەوەى ڕەبوو:ئۆمیگا 3 یارمەتى چارەسەرو کەمکردنەوەى هەوکردنەکانى سیەکان دەکات بەتایبەت ئەو هەوکردنانەى ئەبێتە هۆکارى دروستبوونى ڕەبوو، بۆیە ماسى و بەرهەمەکانى بەشێوەیەکى سەرەکى لەکەمکردنەوەى ڕەبوو بەشدارن.


5.زەهایمەر: هەندێک لەسەرچاوە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەرزبونەوەى ڕێژەى ئۆمیگا3 دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى ئەگەرەکان بە توشبوون بە نەخۆشى زەهایمەر واتە (لەبیرکردن)، وەیارمەتیدەرێکى باشە بۆ بەرگریکردن بۆ ڕێگرى لە لەدەستدانى بیر و یادگارى.


6. چەورى جگەر: ئۆمیگا 3 کاریگەرى هەیە لەسوتان وتوانەوەى چەورى دەورى جگەر کە دەبێتە هۆى نەخۆشى و لاوازىو هەستکردن بەماندوێتى.


لەگەڵ ئەماندا ئۆمیگا 3 دەبێتە هۆى بەخشینى وزەو تواناو، بەهێزبونى تواناى سێکسى و کاریگەرى هەیە لەسەر ئاستى بینیى و گەشکردنى پێست و ڕێگرى لەدروست بونى چەورى ورگ، هەروەها بۆ ئافرەتى دووگیان لەسێ مانگى پاش دوگیان بونى یارمەتیدەر بۆ گەشەى مێشکى کۆرپەلەى ناوسکى دایک و گەشەى خێراى خانەکانى کۆرپەلە.


بەشێوەیەکى سەرەکى ئۆمیگا 3 پێویستەکى تەندروستى مرۆڤە پێویستە ئەم پێویستەیى لەشمان پشتگۆێ نەخەین بەتایبەت لە خواردنى ماسى و بەرهەمانى کە بەشێکى سەرەکى دەستکەوتنى ئۆمیگا 3 یە.


بەهیواى تەندروستیەکى باش


سەرخێڵ ئاراز

پسپۆڕى پەتازانى و زانستى نەخۆشیەکان

ماستەر

[email protected]



PM:01:07:16/08/2016