ڤیدیۆ.. حكومەت هەڕەشە دەكات "نابێت مامۆستایان خوێندكاران بەڕەڵای سەرشەقام بكەن"
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڕەشە لە مامۆستایان دەكات لەئەگەری مانگرتن‌و پەك خستنی دەوامی خوێندن‌و دەڵێت هەر مامۆستایەك 30 رۆژ دەوام نەكات فەسڵ دەكرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەلێدوانێكی میدیایدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ ناكرێت كاتێك وڵات تووشی قه‌یرانبوو، پێشمه‌رگه خۆی به كوشت بدات‌و مامۆستایان خوێندكاران به‌ره‌ڵای سه‌ر شه‌قام بكه‌ن‌و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و ڕوو له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، كاتێكیش وڵات به‌ره‌و خۆشی‌و خۆشگوزه‌رانی ڕۆیشت بگه‌ڕێنه‌وه و داوای دامه‌زراندنیان بكه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت: ده‌بێت، مامۆستایان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان بۆ چاك بكرێت‌و هه‌ر مامۆستایه‌كیش 30 ڕۆژ ده‌وام نه‌كات فه‌سڵ ده‌كرێت .
PM:01:42:16/08/2016