"خەسرەو گوڵ محەمەد بڕیاری ئازادکردنی ئەیوبە ڕیشەی جێبەجێکردووە"

هەرچەندە کادیری پارتی، ئەیوبە ڕیشە لەگەڵ گروپێکی تردا تۆمەتبار بوو بە کوشتنی چەندان هاوڵاتی سلێمانی، بەڵام دوێنێ ئازاد کراو بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی خەسرەو گوڵ محەمەد جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و بەرپرسی ئاسایشی گشتی یەکێتی بڕیاری ئازادکردنەکەی جێبەجێکردووە.


سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵای ئاگادار لە دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتییەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی ڕاگەیاند "لەسەر ئەیوب ریشە بارزانی نامەی ئاراستەی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووەو داوای ئازادکردنی ناوبراوی کردووەو عیسمەت ئەرگوشی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمیش پەیوەندی لەگەڵ، د.خەسرەو گوڵ محەمەد کردووە کە ئەیوەبە ڕیشە ئازاد بکات و ئەویش جێبەجێی کردووە".

ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە لە کۆی ١٤ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ٢٥ کەس شەشیان دەستگیرکراون، دوێنێ دووشەممە، ١٥/٨/٢٠١٦  ئازاد کرا.


هاوکات هەر دوێنێش بارزانی نامەی ناردبوو بۆ زۆرێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و داوای ئازادکردنی ئەیوبەڕیشەی کردبوو، چونکە ئەو لەسەر ئەوە گیراوە کە پارتییە نەک تاوانێکی کردبێت، بەڵام بڕیاری ئازاد کردنەکە لە لایەن خەسرەو گوڵ محەمەدەوە جێبەجێ کراوە.



PM:03:14:16/08/2016