"هەندێ لایەن تەنها بۆ چەواشەکاری پرسی سەربەخۆیی دەوروژێنن"

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت،"ئەگەرچی تەواوی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەربەخۆیی هاوهەڵوێستن، بەڵام سەربەخۆیی پێویستی بە ئابوورییەکی باش و پەیوەندی توندوتۆڵی لایەنەکانی ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە هەیەو ڕاشی دەگەیەنێت، هەندێ لایەن تەنها بۆ چەواشەکاری شەقام پرسی سەربەخۆیی دەوروژێنن".

یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە لە ١٠/١٢ ەوە پارتی ناهێڵێت کارەکانی وەک سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامبدات، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی قودسی عەرەبی، ڕایگەیاندووە، هەندێ حزبی سیاسیی کوردستان سەربەخۆیی تەنها بۆ چەواشەکاری شەقام بەکار دەهێنن.

 یووسف محەمەد، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تەواوی لایەنەکان هاوهەڵوێستن سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام وەک دەڵێت، سەربەخۆیی ئابووری بەهێز و پەیوەندیی باشی لایەنەکانی ناوخۆی وڵاتانی دەرەوەی پێویستە.



PM:03:47:16/08/2016