ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند شەش کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگرکردووە و هەر یەکەشیان بۆ ماوەی جیاواز بە زیندانی سزادراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەكانیان لەناوشاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (14)ی هۆشبەر، توانیویانە شەش كەس دەستگیربكەن، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە رۆژی (15/8/2016) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە بەمشێوەیە سزادراون:

1- تاوانبار (م،ح،س) لەدایكبوی ساڵی (1981) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
2- تاوانبار (ب،م،ع) لەدایكبوی ساڵی (1995) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (6) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی ملیۆنێك و 500 هەزار دینار.
3- تاوانبار (چ،خ،م) لەدایكبوی ساڵی (1994) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (8) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار.
4- تاوانبار (ف،ح،م) لەدایكبوی ساڵی (1982) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (3) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
5- تاوانبار (س،ح،ع) لەدایكبوی ساڵی (1983) عیراق، پیشەی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (6) مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.
6- تاوانبار (خ،م،س) لەدایكبوی ساڵی (1978) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.


PM:05:46:16/08/2016