وێنە...ببینە ئەم هونەرمەندانە پێكەوە چی دەكەن

چەند هونەرمەندێكی ناسراوی كورد بە هاوكاری ڕێكخراوێك، كۆنسێرتێكی خێررخوازی سازدەكەن.

ڕۆژی پێنج شەممە 18ی ئاب لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ چەند هونەرمەندێك ئەنجام دەدرێت، داهاتەكەشی دەبەخشرێتە منداڵانی خانەی بێسەرپەرشتان و خەڵوەتگەی پیری.

كۆنسێرتەكە لەژێر ناونیشانی سۆز دەبێت و ڕێكخراوی زانكۆ لاین كارەكانی ڕێكدەخات، ئەو هونەرمەندانەش كە بەشداری كۆنسێرتەكە دەكەن بریتین لە هونەرمەندان ئەحمەد خەلیل، میران عەلی، یەریڤان نورەدین، جێگر میدیا حسێن، هەرێم محەمەد، هەروەها دیلان و كارزان و گۆران و ئارام.

كۆنسێرتەكە كاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارە بەڕێوەدەچێت و نرخی بلیتەكەشی پێنج هەزار دینارە.



PM:02:07:17/08/2016