داوا دەكرێت سەفین دزەیی لەكارەكەی دووربخرێتەوە
داوا لە مامۆستایانی هەرێم دەكرێت بەرامبەر بە وتەكانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاردانەویان هەبێت.
لەمبارەیەوە شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند '' گومانی تیانییه هه‌ره‌شه‌کردنی وته‌بێزی حکومه‌ت له‌مامۆستایانی کوردستان هه‌ڕه‌شه کردنه له‌ئاسایش وئارامی کوردستان و هه‌وڵدانیشه بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌بار بردنی ئۆقره‌یی وڵاتمان''.
شوان قەڵادزەیی ئاماژە بەوەشدەکات کە، ئه‌گه‌ر مامۆستایان ده‌وام نه‌که‌ن به‌دڵنیایی په‌شێوی ئه‌که‌وێته هه‌مو ماڵێکه‌وه‌و شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی حکومه‌تیش هێنده‌ی تر له‌ق ئه‌بێت و نامێنێت، له به‌رئه‌وه ئه‌بینین له‌کاتی کوده‌تاو په‌شێوی ولاتاندا یه‌که‌م کاری ده‌سه‌لات به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کانه تاشه‌رعیه‌تی نێوخۆیی و ده‌وله‌تی له‌ده‌ست نه‌دات.
دەشڵێت '' به‌ڵام لێره وته‌بێژی حکومه‌ت سه‌ره‌رای تال و سوێری ژیانی مامۆستا‌و گه‌رانه‌وه‌یان بۆژیانی کیشاوه‌رزی و قه‌رزداری هه‌ره‌شه له‌م توێژه ئاڵتونیه‌ی کۆمه‌لگا ی کوردستان ئه‌کات،که‌پێمان وایه راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌شه کردنیشه له مندال وکه‌س و کار و خودی هیزه‌کانیی پێشمه‌رگه وچین و توێژه‌کانی تر، له‌هه‌مان کاتدا بێ ئاگایی بوونه له‌وه‌ی له کوردستان ئه‌گوزه‌رێت''.
قەڵادزەیی داوا لە مامۆستایان دەکات بۆروبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌لس و که‌وته نه‌شیاوانه مامۆستایانی کوردستان یه‌ک هه‌ڵویست بن له‌پێناو به‌دی هێنانی مافه زه‌وت کراوه‌کانیان،هه‌روه‌ها پێویستیشه وته‌بێژی حکومه‌ت داوای لێبردن له‌ماۆستایان بکات.
هەروەها داوا لە نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە سەفین دزەیی لە کارەکەی دوربخاتەوە تا جارێکی تر رێگە بەخۆی نەدات هەڕەشە و سوکایەتی بەمامۆستایانی ماندونەناسی کوردستان بکات.
PM:03:35:17/08/2016