له‌سه‌ر ئازاد كردنی "ئه‌یوبه ریشه" ئاسایشی سلێمانی رونكردنه‌وه ده‌دات
ئاسایشی سلێمانی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌یوبه ریشه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌و هه‌ر به‌فه‌رمانی به‌ڕێزیان ئازادكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌رێگه‌ی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه ئه‌مڕۆ 17/8/2016 رونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌یوبه ریشه بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر به بڕیاری دادوه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ده‌ستگیركران، یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه له لێكۆڵینه‌وه‌دا ناوی (ئه‌یوب عوسمان عارف ) ناسراو به (ئهیوهبه ڕیشه )ی هێنا.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌بڕیاری دادوه‌ر (ئه‌یوب عوسمان عارف ) ده‌ستگیركرا، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه كه هیچ تاوانێكی ئه‌نجامدابێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌بڕیاری دادوه‌ر ئازادكرا.
PM:10:09:17/08/2016