8/21 یەکێتی‌و گۆڕان چوار پۆست دەگۆڕنەوە

‌فۆتۆ.. ئەرشیف
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و گۆڕان بڕیاردرا رۆژی ٨/٢١ هەر چوار پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین ئاڵوگۆڕ پێ بکەن.

لیژنه‌ی‌ سیاسی‌ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی‌ بزوتنەوەی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی‌ له‌شاری سلێمانی كۆبونەوه له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌شاری سلێمانی، كۆبونە‌وەو دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی کورتدا بۆ میدیاکان قادر حەمە جان بە میدیاکانی راگەیاند" ٢١ ئەم مانگە ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکاندا دەکەن و بریاره‌ ئاڵوگۆڕ له‌پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه و، ئیداره‌كانی‌ گه‌رمیان ‌و  راپه‌ڕین بكرێت".

 وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتبون له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، جه‌لال جه‌وهه‌ر، عوسمان حاجی مه‌حمود، دكتۆر ئاسۆ مه‌حمود و ئاسۆ ره‌حیم، وه‌فدی یه‌كێتیش پێكهاتبون له‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، له‌تیف شێخ عومه‌ر و به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌.

بەپێی رێککەوتنی (9/12/2014)ی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای ساڵێک و هەشت مانگ ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکانی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕیندا دەکرێت.



PM:01:03:18/08/2016