لە شوێنی كارەكەت ئەمە بكە بزانە چ سودێكی هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە چەند جوڵەیەكی كەمی ڕۆژانە مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەپارێزێت.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و باسی لەوە كردەووە كە چەند جوڵەیەكی كەمی ڕۆژانە دەتوانێت بڕێكی زۆر لە كلوكۆزی لەش بستونێت و لەشێكی تەندروست ببەخشێتە مرۆڤ بەمەش لە چەند نەخۆشییەك پارێزراو دەبێت.

بەڕای پسپۆڕەكان هاوڵاتیان ڕۆژانە كاتێكی زۆر بە دانیشتن دەبەنە سەر جا لە ماڵەوە بێت یاخود لە شوێنی كارەكەیان ئەم كەم جوڵەییەش كاریگەری لەسەر تەندروستیان هەیە و گەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەكات بە تایبەت نەخۆشی شەكرە.

بەپێی توێژینەوەكە ڕۆشتن و وەستان بەپێوە لەكاتی كاردا هەروەها بەكارهێنانی پاسكیل، دەتوانێت لەو كاریگەرییانەی زۆر دانیشتن كەمبكاتەوە.



PM:01:56:18/08/2016