مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی قورس ئەنجام دەدات

لە سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی قورس لەسەر پرسی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان خۆیان گۆڕان و، یەکلاییکردنەوەی پرسی ئاسایشی گەرمیان، سازدەکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کۆبوونەوەی ئەمڕۆ گرنگە، چونکە یەکێتی دەبێت بڕیار لەسەر پێدانی پرسی پارێزگاری سلێمانی بدات، کە تا ئێستا بە مەڵبەندی سیاسی و ئەمنی و دارایی یەکێتی ناسراوە، هەروەها چۆنێتی رادەستکردنی ئەو پۆستەش بۆ یەکێتی ئاکامی سیاسی دەبێت، چونکە یەکێتیش وەک گۆڕان تێکڕای پۆستەکان بەوەکەلەت دادەنێت و، بەمەش دان بە بارزانیدا وەک سەرۆکی هەرێم نانێت".

یەکێک لەو پرسانەی تر کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بڕیاری لەسەر دەدرێت، یەکلایی کردنەوە پرسی بەڕێوەبەرەکانی ئاسایشەکانی ناوچەی سەوزە، هەرچی باڵێ کۆسرەت رەسوڵ و سەربازیەکانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کۆی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئاسایش بگۆڕدرێن و ، مەکتەبی سیاسی یەکیتیش لە دوا کۆبوونەوەیدا ئەو پرسەی دواخست، بەلآم حکومەتی هەرێم لە رێگای قوباد تاڵەبانییەوە دەیەوێت بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی گەرمیان بگۆڕێت و سێ هەفتەیە لەو دەڤەرە بارگرژی و هێز کۆکردنەوە بەردەوامەو بەڕێوەبەری گشتی ئێستای ئاسایش ئامادە نییە پۆستەکەی چۆڵ بکات.


AM:10:55:20/08/2016