د. بەرهەم: كێشەی ئێمە لەبەغدا چارەسەر دەبێت نەك لە ئەنكەرە‌و تاران
جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه، له‌تارانه‌وه پێداگیری ده‌كات كه كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و عێراق جگه له‌به‌غدا، نه له‌هیچ ناوه‌ندێكی تر‌و نه له‌تاران‌و نه له‌ئه‌نقه‌ره و نه له‌واشنتن چاره‌سه‌ر نابێت.
د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق چاپی تاران سەبارەت بە به‌ڕزگاركردنی موسڵ‌و جه‌نگی داعش دەڵێت "له‌دوای ڕزگاربونی موسڵ‌و كۆتایی داعش، كۆمه‌ڵێ پرسی سیاسی خۆی ده‌سه‌پێنێت، پێویسته هه‌مووان ئاماده‌بین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیستحقاقاتی قۆناغی نوێ"، هه‌ر له‌درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق به‌رهه‌م ساڵح وتویه‌تی "كاتیه‌تی به‌به‌رپرسیارێتیه‌وه‌و به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كێشانه هه‌نگاو بنێین بۆ ده‌ربازبون له‌م گێژاوه خوێناویه نه‌ك له‌قه‌یرانه‌وه بۆ قه‌یرانی قوڵتر بچین".
سه‌باره‌ت به‌هۆكار و ئاكامه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و ئاینده‌ی ناوچه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "داعش ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاره له‌وانه، زوڵم‌و زۆر، فه‌سادی سیسته‌می حوكمڕانی ناوچه‌كه، بێئومێدی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی گه‌نجان، فیكری توندڕه‌و و ته‌كفیری، یاریكردنی چه‌ندین ناوه‌ندی ئیقلیمی‌و ده‌ولی به‌كارتی توندڕه‌وه‌ی بۆ مه‌رامی خۆیان له‌ئه‌فغانستانه‌وه بۆ عیراق‌و بۆ سوریا" هه‌روه‌ك چۆن به‌رهه‌م ساڵح به‌هۆشداریدانه‌وه وتویه‌تی "گرنگه ئه‌و خوێن‌و سامانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش ته‌رخانكرا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات".
له‌درێژه‌ی گفتوگۆ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح تیشكی خستۆته سه‌ر ئاسۆ‌و ئاینده‌ی مه‌ترسیه‌كانی كێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا‌و وتویه‌تی "به‌رده‌وامبوونی بێنه‌وبه‌ره‌ی نێوان به‌غدا به‌مجۆره به‌زیانی هه‌رێمه‌و به‌دڵنیاییشه‌وه به‌زیانی عیراقیش، چونكه ئه‌م شێواوییه بۆته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندی گه‌نده‌ڵی‌و بنكۆڵكردنی ئاسایش‌و نائارامی سیاسی‌و ئابووری بۆ هه‌موان" هه‌روه‌ك چۆن جه‌ختیشیكردۆته‌وه له‌وه‌ی "گه‌لی كوردستان خاوه‌ن مافی چاره‌نووسی خۆیه‌تی، به‌ڵام هیوادرام بڕیاری جیدی بده‌ین‌و دوور له‌بێنه‌وبه‌ره‌ی سیاسی‌و له‌به‌غدا چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی بكه‌ین‌و چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌دایه‌لۆگ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تری عیراق دیاریبكه‌ین".
له‌هه‌مبه‌ر كێشه‌ی باكوری كوردستان‌و حكومه‌تی توركیا، به‌رهه‌م ساڵح دڵنیایی داوه "كێشه‌ی باكوری كوردستان به‌چه‌ك‌و زه‌بروزه‌نگ چاره‌سه‌ر نابێت، پێویسته چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه به‌ئاشتی‌و دایه‌لۆگ‌و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌مافه ره‌واكانی كورد‌و دیموكراسی بێت"، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رهه‌م ساڵح سیستمی سیاسی‌و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ی ره‌خنه كردوه‌و هۆشداری داوه كه به‌بێ مافی گه‌لی كورد ئاسایشی ناوچه‌كه دابین ناكرێت‌و رایگه‌یاندوه "سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌سایه‌ی نیزامی ئه‌منی‌و سیاسی ناوچه‌كه سه‌ده‌ی زوڵم‌و سته‌م بووه دژ به‌گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێ ئێستا روون بێت ئارامی‌و ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌بێ ره‌چاوكردنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دابین ناكرێ".
PM:01:58:20/08/2016