ئه‌مەریكا هێزی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی حه‌سه‌كه ده‌كات
شه‌ڕ له‌ناو شاری حه‌سه‌كه له‌رۆژئاوای كوردستان له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه وئاسایشی رۆژ ئاوا له‌گه‌ڵ سوپای رژێمی سوریا به‌رده‌وامه و ئه‌مەریكاش پشتیوانی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی ده‌كات له‌نزیك ئه‌و شاره .
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه، شه‌ڕ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی نهشوهو گوێران له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانانی كورد پێشڕه‌ویان كردوه .
راشیگه‌یاندوه: له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدوبرینداربوون و هه‌زاران كه‌س ئاواره‌بوون .
باس لەوەش دەكات كە ئه‌مەریكا هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی خۆی كردوه كه‌به‌چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌شاری حه‌سه‌كه‌وه دووره‌و شه‌وی رابردووش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌به‌رده‌وامی به‌ئاسمانی شاره‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه .
PM:02:58:20/08/2016