بڕیاره له هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه حه‌وت ڕۆژ له هه‌رێمی کوردستان ببێت به پشووی فه‌رمی.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سپی میدیای ڕاگه‌یاند که به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له ڕۆژی نۆی مانگی نۆوه تا 17ی مانگ له هه‌رێمی کوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند که ڕۆژی 11 یاخود 12ی مانگی 9 یه‌کێکیان ده‌بێته یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و پێشتریش فه‌له‌کناسێک ڕایگه‌یاندبوو که ڕۆژی 11ی ئه‌یلول یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت.
جەژنی قوربان یەکێکە لەدوو جەژنەکەی موسڵمانان و لە دوای جەژنی ڕەمەزان دێت، کە دەکەوێتە ڕۆژی ١٠ی مانگی زیلحیجەوە بەگوێرەی ساڵنامەی کۆچی، ڕاستەوخۆ دوای وەستانی حاجیانی ماڵی خوایە لە کیوی عەرەفات لە سعودیە، کە بە گەورەترین ڕوکنی ڕێوڕەسمی حەجکردن دادەنرێت.