د. ئاسۆ فەرەیدون کاتژمیر ٤ی پشنیوەڕۆ دەست لەکار دەکێشیتەوە (نوێکراوەتەوە)

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگار  بەڕێوەدەچێت‌و پێشتر د. ئاسۆ فەرەیدون دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەپۆستەكەی رادەگەیەنێت.

پاش ئەوەی كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پارێزگارەكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە بۆ كاتێكی نادیار دواكەوت، كەمێك پێش ئێستا راگەیەنرا كە كۆبوونەوەكە كاتژمێر 6ی پاش نیوەرۆ ئەمرۆ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی سپی بڕیارە كاتژمێر 4ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە، د. ئاسۆ فەرەیدون دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی رابگەیەنێت‌و سەردار قادر بە وەكالەت ئەو پۆستە وردەگرێت‌و دواتر كاتژمێر 6 كۆبوونەوە دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی.

لەمبارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمبارەوە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند كە كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمرۆ كۆبوونەوە دەكرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پارێزگارەكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و سەرجەم وردەكارییەكانی رێكەوتنەكە جێبەجێ دەكرێت.



PM:01:27:21/08/2016