هەزار كارمەندی كۆمپانیای كار بێكار دەكرێن
بەهۆی كێشەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەكان‌و كۆمپانیای كار زیاتر لە هەزار كارمەندیی ئەو كۆمپانیایە رەوانەی ماڵەوە دەكرێن‌و داواش دەكرێت ئەو كارمەندانە سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.
لەمبارەیەوە د.شێركۆ جودت سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سەرچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕیاری ناردنه ماڵه‌وه‌ی كارمه‌ندانی (پاڵاوتگه‌ی كه‌ڵه‌ك) به ئاژانسی وزه نیوز ی راگه‌یاند " ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ره‌وانه‌ی ماڵه‌و كراونه‌ته‌وه ژماره‌یان له نێوان 200 تا 1000 كه‌س ده‌بێت ، و دیاره هه‌ندێكیان به پاره‌ی حكومه‌ت مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كراوه له و پاڵاوتگه‌یه و ئێستاش مووچه‌یه‌كیان لای حكومه‌ته و موچه‌یه‌كیشیان لای (كۆمپانیای كارگرووپه)، مووچه‌ی كۆمپانیا ئه‌هلیه‌كه‌یان راوه‌ستاوه و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه چۆن به پاره‌ی حكومه‌ت كۆمپانیای ئه‌هلی بۆ نه‌وت ده‌برێت به‌رێوه".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خوراوی كارمه‌نده‌كان د.شێركۆ رایگه‌یاند" به كارمه‌نده‌كانمان گووتوه كه رێكاری یاسایی بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌خورێت" .
هه‌روه‌ها وتی "له ئێستادا ته‌نها یه‌كه‌ی به‌نزین كارده‌كات ، یه‌كه‌كانی دیكه و به‌رهه‌مهێنانی مشته‌قاته‌كانی دیكه راوه‌ستاوه ".
PM:04:47:21/08/2016