پارێزگار دەستی لەکارکێشایەوە د. هەڤاڵ خۆی هەڵدەبژێرێت

کەمێک پێش ئێستا لە بینایەی پارێزگای سلێمانی د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە، هاوکات د، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگادا خۆی هەڵدەبژێریت بۆ پارێزگار. 

بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان، دوای دەستلەکارکێشانەوەی د. ئاسۆ فەرەیدون ، سەردار قادر بە وەکالەت دەبێتە پارێزگار.

هەروەها ئەم ئێوارەیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگادا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر خۆی کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە.



PM:07:12:21/08/2016