كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواخرا

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كە بڕیاربوو تێیدا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری سلێمانی دەنگی لەسەر بدرێت و هەڤاڵ ئەبوبەكر بە پارێزگار هەڵبژێردرێت، بۆ رۆژی پێنجشەممە 25-8-2016 دواخرا.
بڕیاربو لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆدا هەریەكە لە ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی‌و هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان بخەنە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگا‌و دوای پەسەندكردنی، ئەنجومەن دەنگ بدات بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارو سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەن.



PM:09:02:21/08/2016