وێنە.. منداڵێكی خۆكوژ بە پشتێنی تەقینەوەوە لە كەركوك دەستگیركرا

دوو تەقینەوە لە دوو شوێنی جیای شاری کەرکوک روویاندا و منداڵێکی خۆکوژیش بەپشتێنەی بۆمبڕێژکراو کە ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە دەستگیرکرا.

ئەمشەو  دوای ئەوەی لە گەڕەکی واستی کەرکوک خۆکوژێک بە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژکراوەوە لەبەردەم حوسێنییەی ئیمام جەعفەر خۆی تەقاندەوە و پۆلیسێک برینداربوو، پاشان لەگەڕەکی حوزەیرانی شاری کەرکووک تەقینەوەیەکی دیکە روویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە منداڵێك بە پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەكان كی ئەمنیی ئاگادار لەكەركوك بەخەندانی وت"ئەو منداڵە تەمەنی 14 بۆ 15 ساڵەو لە شەقامی سەركی نێوان گەڕەكی تسعین‌و گەڕەكی حەی خەزرا لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی وەرزش‌و لاوان دەستگیركراوە".

دوای دەستگبركردنی منداڵەكە تیمەكانی پوچەڵكردنەوەی بۆمب گەیشتونەتە شوێنی دەستگیركردنی منداڵەكەو پشتێنە بۆمب رێژكراوەكەیان لەپشتی منداڵەكە كردوەتەوە.



PM:11:15:21/08/2016