"پارتی لە پشت رادەستنەکردنی پۆستی پارزگاری سلێمانیەوە بە گۆران"

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پشتڕادەستنەکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانییەوەیە بە گۆڕان.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" باڵێكی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەماهەنگیان کردووە لەگەڵ بارزانی و پارتیدا بۆ رادەستنەکردنەوە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەگۆڕان".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە لەو سەرچاوەیەوە، پارتی هەڵبژاردنی پاریزگارێکی گۆڕان کە بروای بەوە نەبێت کە بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم مەرسومی بۆ دەربکات، بە " ئیهانە" دەزانن بۆ بارزانی، هەربۆیە بە ئاشکرا ئەم قسانەیان بەو باڵەی یەکیتی راگەیاندووە".

هەر بە پێی ئەو زانیاریانە بارزانی بەڵێنی بەو باڵەی ناو یەکێتی داوە کە کۆمەکی سیاسی و دارایی بکرێن و پەیوەندیەکانیان بەتەواوی ئاسایی بێتەوەو بەرەو پێشی بەرن. 

وا بڕیار بوو دوێنێ ٨/٢١ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان ئاڵوگۆڕ بکەن لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی، بەلآم یەکێتی بە بەهانەی نایاسایی بوونی پرسەکە کۆبوونەوەکە دواخرا تا پێنج شەممەی داهاتوو.


PM:12:09:22/08/2016