" کارەکانمان لە پارێزگا هەڵپەسێرین، یان بکشێینەوە"

کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت، داوا دەکات لەسەر ئەم هەڵوێستەی یەکێتی کە پارێزگار رادەست ناکات، کارەکانیان هەڵپەسێرن، یان بکشێنەوە لە سەرجەم پۆستەکانی پارێزگار.

لە نووسینێکدا بەناونیشانی " هەڵپساردن، یان کشانەوە"، سەردار قادر، کاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت لەسەر هەڵویستی دوێنێی یەکێتی کە ئامادە نەبوو پۆستی پارێزگار رادەستی گۆڕان بکات، دەڵێت" هەموو لایەك و شە قام وا چاوەروانی ئەكرد كە زەمەنی ركابەر گورا بێت بە زەمەنی هاوپەیمان ؟ بەڵام ئەوەی ئەبینرێت و ئەوترێت ، ئەوەی كاری لەسەر ئەكرێت نەك هی هاوپەیمان نی یە بەڵكو وەك ركابەری سەر سەخت لێك ئەدرێتەوە ؟".

سەردار قادر داوا لە گۆڕان دەکات" گۆڕان كاتی ئەوەیەتی كە پۆستەكانی حكومەتی خۆجێ‌ یی هەڵبپرێسێت تا جێ‌ بەجێ‌كردنی رێكەوتنی نیوان یەكێتی و گۆران، گەر جێ‌ بەجێش نەكرێت دەرگای كشانەوە واڵا بێت لەبەر دەستی گۆران و بەشداری لە دەسەڵاتدا لەم قۆناغەدا راوەستێنیت ؟".

دەقی وتارەکەی سەردار قادر

هە ڵپساردن یان كشانەوە


لە دوای رێكەوتنی 25 خاڵەكەی نێوان  بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی نیشتیمانی كوردوستان ، هاوپەیمانێتی بوو بوە ئامانجی گشتی و كار كردن بۆ كۆی خاڵەكان و پێكهێنانی سەركردایەتی هاوبەش ، دەروازەیەك بوو بۆ هەموو لاكان .

لە وادەی ئاڵوگۆری پۆستەكانی ئەنجومەن و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە ، هەموو لایەك و شە قام وا چاوەروانی ئەكرد كە زەمەنی ركابەر گورا بێت بە زەمەنی هاوپەیمان ؟

بەڵام ئەوەی ئەبینرێت و ئەوترێت ، ئەوەی كاری لەسەر ئەكرێت نەك هی هاوپەیمان نی یە بەڵكو وەك ركابەری سەر سەخت لێك ئەدرێتەوە ؟؟

گۆران لە دوای هەڵبژاردنی 21.9 وەوە بووین بە بەشێك لە چارەسەر ، بەشدار بووین لە دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ قەیرانی دارایی ، لە دوای گرفتی سەرۆكایەتی هەرێمەوە سەرۆكی پەرلەمانمان رێگە لێ‌ ئەگیرێت و پەرلەمان پەك ئەخرێت ، وەزیرەكانمان دوور ئەخرێنەوە و بە وەكالەت پۆستەكانیان پر ئەكرێتەوە ، گۆران هەر ئامادە بوو كە بەشێك بێت لە چارەسەر و بەشداری كۆی كۆبوونەوەكان بوو بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەو رێكخستنەوەی ماڵی كوردی .

لە سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوام بوو لە بەشداری لە حكومەتی خۆجێ‌ یی و بەشێكی گرنگی ئیدارەو ئەنجومەنەكە بوو .

لە كاتی وادەی ئاڵوگۆری پۆستەكان  ، گۆران ئەیەوێت پرۆسەكە بە شێوازی تەندروست بروات بەرێوە وە پیشان دانی ئاڵوگۆری پۆستەكان وەك دەركەوتەی هەڵبژاردن بە شێوازی ئاشتیانەو گێرانەوەی هێمنی بۆ شەقام و بەشداری لە چارەسەری گرفتەكان .

گۆران كە بەشێك نەبوە لە دروست كردنی قەیرانەكان بەڵام ئەیەوێت بەشێك بێت لە چارەسەری قەیرانەكان ، ووڵات هی هەموانە بە خێرو بێریەوە ، بە هەرەشە بۆ سەری و بە كۆی گرفتەكانیەوە ، بە ئازاری و گیرفانی بەتاڵی كۆی هاووڵاتیانەوە ، بە نەبوونی خزمەت گوزاری و كۆی كێشە كانەوە ،بە شەری داعش و كۆی سینارێۆی دراوسیەكانەوە ...

ئەوەی هەیە كە پێویست بووترێت ، كاتێك گۆران ئەوە بژاردەیە ئەكاتە ئامانج و بەشێك لە چارەسەر ئەكاتە ئامانجی ، ئاڵوگۆری پۆستەكان خێر كردن نیە پێ‌ ی ، ئیستیحقاقی هەڵبژاردنە ، بەرێ‌ كردنی رێكەوتنە كەی نێوان گۆران ویەكێتی یە ، هەوڵدانە بۆ یەك ریزی ، هەوڵدانە بۆ  پیشان دانی پرۆسەی دیموكراسی .

گەر هاوپەیمانەكەی گۆران كە یەكێتیە ، ئەیەوێت گرفتەكانی ناوخۆی خۆی بەرەو دەرەوەی  خۆی بنێرێت ، بە دەر ئەنجام گواستنەوەیە لە هاوپەیمانەوە بۆ ركابەر ، دەرخسنی بۆچوونی نایاسایی بۆ كەیسێكی یاسایی خۆی لە خۆیدا هەوڵدانە بۆ پەكخستنی پرۆسەكە ..

لەم كاتەدا لەگەڵ گرفتی بودجەو مووچە ، گۆران هەر بەشدارە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارە كە ئەمەش حەقی ئەوەی ئەداتێ‌ لە بەرامبەر بپرسێت ئەرێ‌ كاتی ئەوە نەهاتووە وەك هاوپەیمان كار لەسەر كۆی خاڵەكانی رێكەوتنەكە بكەین ؟؟

وەك رایەكی كەسی خۆم پێم باشە ، گۆران پرۆژەی كاركردنەكەی كە وەك نەخشە رێگەیەك پێشتر دابووی بە هەموو لایەك جارێكی تر بداتەوە بە هەموو لایەك وە وادەیەكی زەمەنی دابنێت بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی خاڵەكانی كە هەموو لایەك باوەریان پێ یەتی وە خاڵەكانی تر كە پێویستی یەگفتوگۆیە ، دەست بە گفتوگۆ بكات لەسەری .

گۆران كاتی ئەوەیەتی كە پۆستەكانی حكومەتی خۆجێ‌ یی هەڵبپرێسێت تا جێ‌ بەجێ‌كردنی رێكەوتنی نیوان یەكێتی و گۆران گەر جێ‌ بەجێش نەكرێت دەرگای كشانەوە واڵا بێت لەبەر دەستی گۆران و بەشداری لە دەسەڵاتدا لەم قۆناغەدا راوەستێنیت ؟

ئەمە رێز گرتنە لە دەنگەكانی ، ئەمە گەرانەوەی باری تەندروستە بە بونی دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن ، ئەمە بەرپرسیارێتیە بەرامبەر گیرفانی بەتاڵی خەڵك و رێكخستنەوەی شەقامی كوردیە ، ئەمە بە جۆرێك پاراستنی هێمنی و ئاسایشی ووڵات بكاتە ئامانج .

كاتێك گۆران بریاری كشاندنەوە ئەدات زویر بوون نیە بەشداریە لە پرۆسەی سیاسی ووڵات بەڵام لە سۆنگەی ئۆپۆزسێۆنەوە  



PM:02:34:22/08/2016