پیاوێك گرتەی لەدایكبونی منداڵەكەی بڵاودەكاتەوە لە ئوتومبیلدا.
پیاوێكی ئەمریكی مۆبایلەكەیەوە ساتی لەدایكبونی منداڵەكەی تۆمار دەكات كاتێك لەگەڵ هاوسەركەی لە ئوتومبیلدان و لە ترافیكێك وەستاون، ئەوەش لە كاتێكدا بووە كە لەڕێگادا بوون بۆ نەخۆشخانە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دایك و باوكەكە بە دڵێكی خۆشەوە دەردەكەون و منداڵەكەشیان لە ئامێز گرتووە كە ڕەگەزی مێیە، ئاماژە بەوەش دەكەن كە كچەكەیان دوای هاتنە دونیا چۆتە خەوێكی قوڵەوە.