حاکم لەتیف داوا دەکات گۆڕان ببێتە ئۆپزسیۆن

پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لیستی گۆڕان، حاکم لەتیف مستەفا ئەمین دەڵێت" تازوە شەقێک لە کورسیە شڕەکانی دەسەڵات هەڵدەن  و وەرنەوە ببنەوە".

لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " گۆڕان هەنگاوێک بۆ پێشەوە دوو هەنگاو بۆدواوە "، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، حاکم لەتیف مستەفا ئەمین دەڵێت " نەبوەو لە جیهاندا هێزێکی سیاسی بەیەک خولی پەرلەمانی دەسەڵات بگریتە دەست من پیم وابوو سەرکردەکانی گۆران لایان وابوو لەیەکەم هەلبژاردن زۆرینەی دەنگەکان دەهێنن و خۆیان دەسەڵات دەگرنە دەست کە ئەمە ڕووی نەدا ئیتر پشوو کورت بوون من خۆم هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕمەوە کە سەرکردە بڕیار بەدەستەکانی گۆڕان کە تا دوێنی یەکێتی بوون لەوەتای هەن   لەدەسەڵاتابوون چ لە شاخ و چ لەشار و هەمیشە دەسەلات و نفوزو پارەیان هەبوەو خەڵک لییان ترساوە بۆیە پشوو حەوسەلەی ئۆپۆزسیۆن بونیان نەبوو".




PM:10:39:22/08/2016