خەرمان ئەنوەر شوێنی تاتۆکەی ئاشکراکرد

پێشکەشکاری پشووی کەناڵی سپێدە، کە ئەو کەناڵە بەرنامەکەی ڕاگرت لەبەر جوانییەکەی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە شوێنی تاتۆکەی ئاشکرا بووە.

خەرمان کە لە ئێستادا چالاكییەكانی بۆ ناو تۆڕی كۆمەڵایەتیی فیسبووك و ئینستاگرام گواستەوە كە خۆی وەك دیزاینەری جلوبەرگ دەناسێنێت وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە شوێنی تاتۆکەی ئاشکرا کردووە.


(خەرمان و خانمان) ئەو بەرنامەیە بوو کە دوای مانگێك لە پەخشكردنی بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی سپێدە راگیرا کە خەرمان پێشکەشی دەکرد و بەرنامەیەكی خێزانیی، كۆمەڵایەتی تایبەت بە ئافرەتان بوو.


خه‌رمان لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند "پێم باشبوو سەكۆیەك هەبێت بۆ گەیاندنی پەیام و چالاكییەكانم، هەروەها لە ڕێگەی دیزاینی ئەو جلوبەرگانەی كە بە شێوەی ڤیدیۆ پۆستی دەكەم، هیوادارم سوودێكم بە خانمان گەیاندبێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دەوترا زانایانی ئاینی فشاریان لە بەڕێوەبەری کەناڵی سپێدە کردبوو کە بەرنامەکە ڕابگرێت بەهۆی ئەوەی خەڵک نەزەری لێ دەکەن.



PM:08:33:23/08/2016