سكاڵا له‌سه‌ر سه‌لمە فاتیح تۆماردەكرێت
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئەمرۆ سكاڵایەكی یاسایی له‌سه‌ر سه‌لمه فاتیح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد‌و دەڵێت سوكایەتی پێكردوە.
كاروان عه‌لی شامار، كوڕی وه‌سفیه به‌نی وه‌یس، ئه‌ندامی كۆچكردووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی پۆستێكه‌وه له‌لایه‌ن سه‌لمه فاتیح، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی، سوكایه‌تی پێكراوه و ئه‌ویش وه‌ك مامۆستای زانكۆ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه.
PM:02:52:24/08/2016