ئاگرێکی گەورە لە شاخی ئەزمەڕ کەوتۆتەوە

چەند کاتژمێرێکە ئاگرێکی گەورە لە چیای ئەزمەڕ لە باکوری شاری سلێمانی کەوتۆتەوەو تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

لە نزیک کاتژمێر ١٢ ی ئەمشەو لە باکوری شاری سلێمانی ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوەو نزیکەی دوو کاتژمێر زیاترە بەردەوامەو سەرباری هەولی تیمەکانی ئاگرکۆژێنەوە، بەلآم تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.

ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، بەلآم بەشێکی بەرچاو لە دارستانی شاخەکەی سووتانووە.

ئاگرەکە لە سەرو شاری گۆیژەی گرتۆتەوەو تا نزیک مەلەوانگەی چاڤی گەشتیاری دێت، بەلآم دوورە لەهەردوو و جێگاکەوەو هیچ زیانێکیان پێنەگەیووە.


AM:01:38:25/08/2016